سودانی؛ پێویستە فەرماندە سەربازییەكان لە نزیكەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پلانەكان بكەن



فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەبارەی هێرشەكانی ئەم دواییەی داعش لە كەركوك و دیالە، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان كۆبووەوە و داوا لە ‌فەرماندەكان دەكات راستەوخۆ و لە نزیكەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پلانەكان بكەن.

نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە محەمەد شیاع سودانی لەبارەی هێرشەكانی ئەم دواییەی داعش لە كەركوك و دیالە، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك ئەركانی سوپا، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، ژمارەیەك له ‌فەرماندە باڵا ئەمنی و سەربازییەكان له ‌هێزە ئەمنیە جیاوازەكان كۆبووەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سودانی داوای لە ‌فەرماندەكان كرد له خۆیان ‌شوێنی ئۆپراسیۆنەكان، نزیك لە ‌ئەفسەران و كارمەندانی ئەمنی كار بكەن، راستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پلانەكان بكەن، هەروەها داواشی كردووە فەرماندە سەربازییەكان، هەماهەنگیەكی باش لەنێوان دەزگا هەواڵگیرییەكاندا هەبێت و ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن و روبەڕوی “دوژمن” ببنەوە.

پۆتین: ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان 90%یان تێپەڕاندووە
پێت پۆتین: ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان 90%یان تێپەڕاندووە
لە سەرچنار بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەیەكیاندا دا
دوات لە سەرچنار بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەیەكیاندا دا
پەیوەنیدر