ئەمڕۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن



عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ٦١٨ ملیار دینارەکەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەکرد، ڕۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا.

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە مووچەی مانگی یەك وەردەگرن، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان.

بڕیارە مانگانە بەغدا بڕی ٦١٨ ملیار دینار لە بەشەبودجەی هەرێم بۆ مووچەی مووچەخۆران بنێریت تا ئەو کاتەی هەمواری یاسای بودجە دەکرێت.

هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
پێت هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر بەردەوام دەبێت
دوات کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر