بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی لە هەرێمی کوردستان هەژاند.
دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر كاتژمێر 6:09 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیك سنووری عێراق-توركیا ڕوویداوە، بە دووریی پێنج كیلۆمەتر لە سنووری پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددیی تۆمارنەكراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بوومەلەرزە لە ناوچەكەدا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیادیكردووە.