وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.
ئەمڕۆ شەممە، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.
یەحیا ڕەسول، ئاماژەی بەوەکرد، شارەکانی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە هێرشی ئاسمانییان کرایە سەر، بەڵام ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە عێراق هەوڵدەدات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە.
ڕاشیگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە، هەروەها هەڕەشە بۆ عێراق و ناوچەکە دروست دەکات و بەرەو دەرئەنجامێکی خراپ ڕایدەکێشێت، کە لێکەوتەی کارەساتبار بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دروست دەکات.