ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنوری سوریا بۆردومان كرا



میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و ناوچەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین لە پارێزگەی دیرزور بۆردومان كراون کە ئه‌و ناوچانه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ گروپی چەکداری نزیک لە ئێرانی تێدان.

روانگه‌ی سوریش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، له‌ بۆردومانه‌كه‌دا كوژراو و بریندار هه‌یه‌ و بۆردومانه‌كه‌ش ئەو گروپانەیکردووەتە ئامانج لە ناوچەکانی حەیدەریە و شبلی و گوندەکانی ناوچەی میادین و “مەزاری عەین عەلی” بووە لە دێرەزوور.

روانگەکە دەشڵێت،  هێرشەکان بۆسەر هەردوو گروپی “فاتمییەکان و زەینەبییەکان” بووە و شەش چەکدار کوژراون.

بۆردومانەکە لەگەڵ گەیشتنەوەی تەرمی سێ سەربازە ئەمریکییەکە بۆ ئەو وڵاتە دەستیپێکرد کە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە بۆردومانێکدا لە وڵاتی ئوردن کوژران.

 

ئەمریکا لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا کێی بە ئامانج گرت؟
پێت ئەمریکا لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا کێی بە ئامانج گرت؟
شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتەڕوو
دوات شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتەڕوو
پەیوەندیدار