بە درۆن بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بۆردوومان کرا



بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی 2ی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی (نوفوستی)  بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ گێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له‌ پارێزگای دێره‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.

ئاشكراشی کردووە، له‌ كاتی هێرشه‌كه‌دا سێ ده‌نگی گه‌وره‌ له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا بیستراوه‌، به‌ڵام زانیاری زیاتر ئاشکرا نه‌كراوه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه‌، ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا و میلشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ئوردن كه‌ ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌ و به‌رپارسانی ئه‌مریكا له‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ تۆڵه‌ی خۆیان له‌ ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایە كەی كۆتایی دێت؟
پێت ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایە كەی كۆتایی دێت؟
پلەبەرزكردنەوە بۆ پێشمەرگە كرا و فەرمانبەرانیش 9 ساڵە چاوەڕێن
دوات پلەبەرزكردنەوە بۆ پێشمەرگە كرا و فەرمانبەرانیش 9 ساڵە چاوەڕێن
پەیوەنیدر