“یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لە گرفت و کێشەکان”



ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لە کابینەى هەشتەوە لە حکومەت نین و، کاتێک بەردەوام هەوڵى چاکسازیمان داوە و ڕێمان پێ نەدراوە.

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پیرۆزبایی یادى ڕاگەیاندنى یەکگرتوو لە میدیاکار و رۆژنامەنوسان و، سەرجەم ئەندام و لایەنگرانى یەکگرتوو دەکەم،  یەکگرتوو لە ماوەى ٣٠ ساڵەى تەمەنیدا هەمیشە هەوڵى پاراستنى شوناسی ئایینى و ئەخلاقى داوە، کوردایەتى لە دەردەکانى شۆڤێنیەت پاراستووە.

سەبارەت بە بارودۆخى کوردستان و گوزەرانى خەڵکى هەرێم، ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو ووتى: ئێمە لە کابینەى هەشتەوە لە حکومەت نین و، کاتێک بەردەوام هەوڵى چاکسازیمان داوەو ڕێمان پێ نەدراوە، لە حکومەت کشاوینەتەوە، یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لەو گرفت و کێشانەدا، ٣٠ ساڵى ڕابردووش جێگاى شانازیمانە کە تەرکین لە هەموو خراپەکارییەک، هاوکات شەریکین لە هەموو خێر و ئاشتیخوازییەک.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو نیگەرانى خۆشى نیشاندا لە بێباکى دەسەڵات لە هەرێمى کوردستان کە لە بەرامبەر ئەو خۆپیشاندان و خەباتە مەدەنییانەى مامۆستایان و فەرمانبەران و، خراپى بژێوى و گوزەرانى موچەخۆراندا دەینوێنێ ، لەوبارەشەوە ووتى: ئێمە هەمیشە ئامادەبووین و هەوڵمانداوە قسەى خیر بکەین، بەڵام لەبەر بێ باکى دەسەڵات کەڵکى نەبووە، لەوە بارەوە ، پشتگیری تەواوی یەکگرتووی بۆ خەباتی مەدەنی مامۆستایان و مافە رەواکانیان دوپات کردەوە .

پەرلەمانی عێراق بڕیاری سزادانی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەکانی پەسەند کرد
پێشت پەرلەمانی عێراق بڕیاری سزادانی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەکانی پەسەند کرد
تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە سلێمانی دواخرا
دواتر تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە سلێمانی دواخرا
ەیوەندیدار