هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار



كەمی دۆلار و زیادبوونی داواكاریی لە بازاڕەكاندا، لە هۆكار و دەرهاویشتەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلارن و بوونەتە مایەی پوكانەوەی بازاڕی ناوخۆ.

لەكاتێكدا شەقامی عیراقی چاوەڕوانی بڕیاری حكومی بوو بۆ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو، نێوەندە میللییەكان تووشی شۆك بوون بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دراوەكە، كە هێندەی تر قوڕەكەی خەستكرد و جوڵەی ئابوری تووشی شڵەژان كرد، زیانی هەرە گەورەی بەرزبوونەوەی دۆلاریش بۆ هاووڵاتییە، كە بە ئەڵقە هەرە لاوازەكە لە زنجیرەكەدا دادەنرێت.

بەشێوەیەكی گشتی شارەزایانی نێوخۆ، بەرپرسیارێتی كەمبوونەوەی دراوی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا و پێداویستییە هاودەكراوەكان، دەخە ئەستۆی لایەنە پەیوەندارەكان.

وێڕای توڕەیی و ناڕەزایی خەڵك، بودجەی گشتی بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی ئێستا و بەبێ‌ هیچ گۆڕانكارییەك پەسەند دەكرێت، لەكاتێكدا نرخی نەوت بەرزە و یەدەگی دارایی زیادی كردووە لە خەزێنەی دەوڵەتدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 153 هەزار دینار و ئەوەش شڵەژانێكی گەورەی لە بازاڕدا دروست كرد و نیگەرانی و ناڕەزایی هاووڵاتیان و تەنانەت بەشێك لە حزبەكانیشی لێ‌ كەوتەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی بڕیاریان داوە بە كردنەوەی پەنجەرەی ڕاستەوخۆی فرۆشتنی دۆلار لە بانكە حكومییەكان و بە نرخی هەرزانتر بەوانەی بۆ مەبەستی خوێندن و تەندروستی و گەشتیاری و بازرگانی گەشت دەكەن.

بەپێی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی، بڕی 100 دۆلار دەفرۆشرێت بە 146 هەزار و 500 دینار و ئەوەش كەمێك لە نرخەكەی دابەزاندووە و بووە بە 151 هەزار و 500 دینار، بەڵام هێشتا نرخەكەی نەچۆتەوە دۆخی بڕیار لێدراوی پێشوو، كە 148 هەزار دینار بوو.

ئایا بونەوەری هەسارەكانی دیكە سەردانی زەوییان كردووە؟
پێت ئایا بونەوەری هەسارەكانی دیكە سەردانی زەوییان كردووە؟
پێنج داعش كوژران یەكێكیان سەركردەیە
دوات پێنج داعش كوژران یەكێكیان سەركردەیە
پەیوەنیدر