وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند 618 ملیار دینارەکە گەیشت و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئاوبوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە دەکاتە تەنها 65٪ی کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەوە پارەیەی لە بەغداوە گەیشتووە مووچەی مانگی یەکی 2024ە و تا ئێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو نادیارە.