وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و خوێندكارانى پۆلی ١٢ كۆده‌بنه‌وه‌



وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ بانگهێشتى خوێندکارانی پۆلی ١٢ كردووە بۆ هەولێر، بڕیارە‌ ئه‌مڕۆ دواى كۆبونه‌وه‌یان، چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ى ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه‌ بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشتی خوێندکارانی کردووە و ئه‌مڕۆ چونه‌ته‌ شارى هه‌ولێر، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیر كۆببنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووس ‌و داواكارییه‌كانى خوێندكارانى پۆلی ١٢، پاش وەڵامنەدانەوەی یاداشتێکیان کە مانگی ١١ ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەیان کردبوو.

خوێندكارانى ١٢ى ئاماده‌یى له ‌یاداشتێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌یان كردبوو داواکارییەکانیان نووسی بوو، به‌شداریكردنى قوتابیان ‌و خوێندكاران بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى له‌ سێ بابه‌ته‌وه‌ بكرێته‌ چوار بابه‌ت، درێژكردنه‌وه‌ى ده‌وام بۆ ماوه‌ى ٢٠ ڕۆژى خوێندن و دیاریکردنی كاتى تاقیكردنه‌وه‌کان لە ماوەیەکی زوودا.

کەشناسی: ئەمشەو بارستە هەوایەکی سارد دەگات و بەفر دەبارێت
پێت کەشناسی: ئەمشەو بارستە هەوایەکی سارد دەگات و بەفر دەبارێت
لە سلێمانی نرخی کرێی مۆلیدە دیاریکرا
دوات لە سلێمانی نرخی کرێی مۆلیدە دیاریکرا
پەیوەنیدر