کەشناسی هەرێمیکوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت:” شه‌پۆلێكی بارانبارینی درێژخایه‌ن به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه”.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە به‌هۆی كاریگه‌ری شێیه‌كی زۆری ده‌ریای سور و نزمهپهستانێك له ده‌ریای ناوه‌ڕاست پێشبینیموایه دره‌نگانێكی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌مه شه‌پۆلێكی بارانبارین گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و ئیداره‌ی راپه‌رین بگرێته‌وه به‌شێوه‌ی لاوازتر ده‌گاته سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”بارانه‌كه له‌نێوان مامناوه‌ند بۆ باش ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ١٠ بۆ ١٧ ملم باران هه‌یه و كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر گه‌رمیان و خۆرهه‌ڵاتی گه‌رمیان ده‌بێت، به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رما له‌پێنجوێن و بیاره و ته‌وێله و قه‌ره‌داغ وسهنگاوو و گرپجنه و به‌رزایه‌كانی بناری به‌مۆ و زهردهلیكاوو و گه‌رمك و چوارتا و ماوه‌ت و مێرگه‌پان و به‌شێكی زۆری ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌تیش دره‌نگانێكی شه‌وی پێنجشه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی”.
راشیگەیاندووە، كه‌شوهه‌وای ناسه‌قامگیر تا 8ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌ندێ جار خۆر دێته ده‌ره‌وه به‌هۆی زۆری گۆرانكارییهكانهوه سات بە سات باسی وردەکاری شەپۆلەکان دەکەم.
بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 10.4 ملم
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ باریوە
چەمچەماڵ 2.8 ملم
دهۆک 0.1 ملم
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
ئامێدى 5.2 ملم
بامەرنێ 4.6 ملم
بازیان 0.2 ملم
دوکان 5.0 ملم
مێرگەسور 0.8 ملم
باتوفە 0.2 ملم