ئاوات شێخ جەناب: هەموو هەوڵێکمان داوە و سەرجەم بیانووەکانمان بڕیوە



وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو قسانەی پێشتر دەکران ڕاست نەبوون و هیچ بنەمایەکی نییە، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ دەستەبەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم،

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا، هەرچى لە تواناى حکومەتى هەرێم بێت کردوویەتى بۆ چارەسەرى کێشەى مووچە، بەربەستەکانمان تێپەڕاندووە و چاوەڕوانی ناردنی پارەکەی بەغداین.

جەختیشیکردەوە، بە گەشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەین.

پێشتر (خەڵک) بڵاویکردەوە، بڕی 618 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، و بڕیارە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەکات
پێت تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەکات
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵویزی نەرویج کرد
دوات مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵویزی نەرویج کرد
پەیوەنیدر