مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵویزی نەرویج کرد



ئه‌مڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیشوازی له‌ ‌ ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نه‌رويج له‌ ئوردن و عێراق كرد.

حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی هەردوو لادا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزی نەرویج نیگەرانیی بەرامبەر هێرشی ئەم دواییەی سەر هەولێر دەربڕی و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

دەشڵێت، باڵوێزی نەرویج سەرسامی خۆشی بە خۆڕاگری و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی کرایە سەر هەولێر نیشاندا .

حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، سوپاسی پشتیوانیی و هاوسۆزی نەرویجمان کرد و جەختمان کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی گرنگ و کارای خۆی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی بگێڕێت .

ئاوات شێخ جەناب: هەموو هەوڵێکمان داوە و سەرجەم بیانووەکانمان بڕیوە
پێت ئاوات شێخ جەناب: هەموو هەوڵێکمان داوە و سەرجەم بیانووەکانمان بڕیوە
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر