نرخی دۆلار دابەزی



جارێكی دیكە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و بانكی ناوەندیش زیاتر لە 209 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار لە كاتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا ڕووی لە دابەزین كردەوە، دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە نزیكەی 153 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار 152 هەزار و 900 دینار بوو، بەڵام دوانیوەڕۆ دابەزی بۆ 121 هەزار و 800 دینار.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابووری هۆكاری شكانی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار، كە یەكەمیان خستنەبازاڕی زیاتر لە 209 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و دووەمیشیان ڕاگرتنی هێرشی هێزەكانی بەرەی مقاوەمەی عێراقی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا.

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵویزی نەرویج کرد
پێت مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵویزی نەرویج کرد
نرخی فەرمی غازی ماڵان لە هەڵەبجە دیاریکرا
دوات نرخی فەرمی غازی ماڵان لە هەڵەبجە دیاریکرا
پەیوەنیدر