ئەو كەسەی تەقەی لە هاووڵاتییەك كرد لە سلێمانی دەستگیركرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردن لە هاووڵاتییەك ڕادەگەیەنێت.

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر، توانیان تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیربکەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕووداوەکە لەگەڕەکی (ئەقاری) سلێمانی ٢٠٢٤/١/٣٠ کاتژمێر (١٢:٤٥)ی شەو ڕوویدا، پاش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە، هاووڵاتییەک بریندارکرابوو، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامدرا.

ئاشكراشی كردووە، توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی (أ،ع،ع) دەستگیربکرێت و لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.

نرخی فەرمی غازی ماڵان لە هەڵەبجە دیاریکرا
پێت نرخی فەرمی غازی ماڵان لە هەڵەبجە دیاریکرا
لە بەغداوە 618 ملیارەكە گەیشتە هەرێم و لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت
دوات لە بەغداوە 618 ملیارەكە گەیشتە هەرێم و لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر