لە بەغداوە 618 ملیارەكە گەیشتە هەرێم و لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت



 

وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 618 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كرد و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ڕابگەیەنرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر بڕی 618 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆران ڕابگەیەنرێت.

بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوە یەكلایی نەكراوەتەوە، كە مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی پێ‌ دەدرێت یان مووچەی مانگی 1ی 2024.

ئەو كەسەی تەقەی لە هاووڵاتییەك كرد لە سلێمانی دەستگیركرا
پێت ئەو كەسەی تەقەی لە هاووڵاتییەك كرد لە سلێمانی دەستگیركرا
دژەتیرۆری کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر
دوات دژەتیرۆری کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر
پەیوەنیدر