دژەتیرۆی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ناوخۆیی کە زۆر تامەزرۆی بەئامانجگرتنی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوە و بە دواداچوونی میدیایی، هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.