هەڵکشانی بەهای دۆلار بەردەوامە و نرخی دراوی عێراق، ئێران و تورکیا لە بەرامبەری دابەزین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 152 هەزار و 700 دینار بەرزبووەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە بەهای دراوی تورکیا لە پاشەکشەی بەردەوامدایە لە بەرامبەر دۆلار و بۆ یەکەمجار نرخی 100 دۆلار گەیشتە سێ هەزار و 374 لیرە.
حاڵی دراوی ئێرانیش لە دراوی عێراق و تورکیا باشتر نییە و 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 350 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.