ڤەیپ بە یاسا قەدەغە دەکرێت



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای “پاراستن لە زیانەکانی توتن” دەردەکات و بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، یاساکە ڤەیپیش دەگرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەك لە ژێر ناوی “پاراستن لە زیانەکانی توتن” پەسەند بکات کە ئامانج لێی بەرنگاربوونەوەی جگەرەکێشانە.

لای خۆشیەوە عەباس جەبار، بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی توتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، یاساکە دەسەڵاتی زیاتر دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی سەرپێچی یاسای بەرەنگاربوونی جگەرەکێشان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە یاساکە جگەرەی ئەلیکترۆنی و هاوشێوەکانیشی دەگرێتەوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی توتن لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەراندا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاساکە و بەرگریکردن لەو بڕگە و ماددانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ئامادە کراوە.

بەهای دینار، تمەن و لیرە دابەزین
پێت بەهای دینار، تمەن و لیرە دابەزین
ئەمریکا ڕەتیکردەوە لە سووریا بکشێتەوە
دوات ئەمریکا ڕەتیکردەوە لە سووریا بکشێتەوە
پەیوەندیدار