ئەمریکا ڕەتیکردەوە لە سووریا بکشێتەوە



ڤیكتۆریا نولاند، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، نیازی کشانەوەی هێزەکانیان نییە لە سووریا، ئاماژەی بەوەشکرد، “هێشتا تیرۆر مه‌ترسیه‌كی جددیه‌ و ئامانجمان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یەتی”.

ڤیكتۆریا نولاند، لە میانی سەردانێکیدا بۆ تورکیا و چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی سی ئێن ئێن تورکی، پرسیارێکی ئاڕاستەکرا کە ئایا ئیدارەی بایدن نیازی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا هەیە؟

ڤیكتۆریا نولاند، لە وەڵامدا ڕایگەیاند، “سه‌ره‌تا با ئه‌مه‌ روون بكه‌مه‌وه‌، ئه‌مریكا له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌، داعش هێشتا له‌ زۆر شوێن چالاكه‌، هەر بە نموونە ئەو ڕووداوەی لە کڵێساکەی ئیستانبوڵ ڕوویدا، ئێمه‌ش دەیان ساڵە هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ توركیادا له‌ شه‌ڕی دژ بە تیرۆردا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت ئه‌م هاوكارییانە‌ له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام بێت، له‌ عێراق بێت یان سووریا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكجار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شه‌ڕه‌ ڕێكناكه‌وین، به‌ڵام له‌ هه‌موو كاتێك گرنگتره‌ هاوكارییه‌كانمان به‌هێزتر بكه‌ین، چونکە پێویستمان به پاڵپشتی‌ یه‌كترییە‌”.

ئەوەشی خستەڕوو، له‌نێو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ گفتوگۆكه‌یاندا له‌ توركیا باسكراون، “به‌هێزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانە له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و دامه‌زراندنی دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ سووریا په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه‌ هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندی گرنگیان له‌ سووریا هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌ دۆسیەی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا”.

 

ڤەیپ بە یاسا قەدەغە دەکرێت
پێت ڤەیپ بە یاسا قەدەغە دەکرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم
دوات پەرلەمانتارێکی عێراق بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم
پەیوەنیدر