کەشناسی هەریمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت هەروەها لە سنورى دهۆک بامەرنێ و ئامێدى و شیلادزێ و سنورى هەولێر حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران و سلێمانى قەڵادزێ و ماوەت و پێنجوێن بەفر دەبارێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ نمە بارانى بچڕ بچڕ لە ناوچەى جیا جیا بەتایبەت لە ناوچەکانى باکورى هەرێم و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لەو شارۆیچکانەى کە نزیکن لەناوچە شاخاویەکان دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سنورى دهۆک بامەرنێ و ئامێدى و شیلادزێ و سنورى هەولێر حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران و سلێمانى قەڵادزێ و ماوەت و پێنجوێن بەفر دەبارێت.