مامۆستایانی ناڕازی ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە سەبارەت بەدەنگۆی دروستکردنی لیست بۆ هەڵبژاردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دروستکردنی لیست بۆ هەڵبژاردن بەناوی ” لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران” سیناریۆی دەسەڵاتە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، ئەو دەنگۆ و هەواڵە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوەو بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەو سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بە خەبات و داوا ڕەواکانی مامۆستایان.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی:

مامۆستایان کە ئێستا ڕابەرایەتی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگەو شەقامی کوردی دەکەن، خەبات و شۆڕشە سپییەکەیان بووەتە جێگەی تێڕامانی هەموان و هەراسانکردنی دەسەڵات و هەم بوونەتە جێی ئومێدو متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

سەرباری فشارو هەڕەشەی جۆراو جۆر، بۆ کۆتایهێنان بە خەباتی ڕەواو شۆڕشی مامۆستایان بە هۆنینەوەی سیناریۆی جیاواز، دەسەڵاتی کوردی بەردەوام هەوڵیداوە درزو بۆشایی لە نێوان مامۆستایاندا بسازێنێ و ڕیزی مامۆستایان پەرت بکات.

دواهەمین سیناریۆی دەسەڵات دژ بە خەباتی مامۆستایان، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دروستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردن بەناوی ” لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران”نەوە.

ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، ئەو دەنگۆ و هەواڵە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوەو بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەو سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بە خەبات و داوا ڕەواکانی مامۆستایان.

هاوکات، ئەوەش ڕادەگەیەنین کە هەرکەس و گروپێک بەناوی مامۆستایانەوە لیست بۆ هەڵبژاردن دروست بکەن، ئەوە لێدانی ڕاستەوخۆیە لە خەبات و شۆڕشی سپی مامۆستایان و ئێمە دژی دەوەستینەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

۳۰ ــ ۱ ــ ۲۰۲٤

کارمەندانی تەندروستی سلێمانی دواهەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایکۆتەوە راگەیاند
پێت کارمەندانی تەندروستی سلێمانی دواهەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایکۆتەوە راگەیاند
هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دوات هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر