بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە 31/1 ەوە جگە لە ئەستۆپاکی تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی کار بە ئەستۆپاکی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەک ناکرێت.
هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە بەرواری 31/1/2024 ڕۆژی چوارشەممە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە، بەمەبەستی کار ئاسانی و کەمکردنەوەی ڕۆتین و قەڕەباڵغی هاتووچۆی ناو شارەکان و زووتر ڕاییکردنی مامەڵەی باجی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانە،
ئاماژەی بەوەشداوە، گشت هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە ڕێکەوتی 31/1/2024 کاتژمێر 8:30ی بەیانی گشت مامەڵەکانی(کڕین و فرۆشتن و نوێکردنەوەو گۆڕینی تایبەتمەندی و هەڵوەشاندنەوە) بۆ هەڵگری تابلۆی (سلێمانی-21) لەناو تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی ئەنجام دەدرێت و کار بە ئەستۆپاکی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەک ناکرێت لە هاتووچۆی سلێمانی، جگە لە ئەستۆپاکی تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی
ڕوونیشیکردۆتەوە، بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەم جاری ئۆتۆمبێلی (بارهەڵگر و ئینشائی) پێویست ناکات سەردانی تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی بکرێ و ڕاستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کاری بۆ دەکرێت
تێبینی/ئەو هاووڵاتیانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان پێشتر لە فەرمانگەیەکی باج لە پارێزگایەکی هەرێم تۆمار کردووە و باجی چەند ساڵێکی دفع کردووە پێویستە ئەو هاوڵاتیە ئەستۆپاکی لەو فەرمانگەیە بهێنێت و بەرواری دواین باجی دفع کراو دیاری بکرێ و دواتر بیهێنێ بۆ تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی.