دکتۆر بەشیر حەداد: عێراق بە زەحمەت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت



جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بێهیوایی خۆی بەرامبەر بە خاوی گتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەردەبڕێت،  دەڵێت” کاتی ئەوە هاتووە کە هەرێمی کوردستان باج زیادبکات بۆئەوەی بەرەوە خۆژیاندنی ئابووری هەنگاوبنێت”

دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “عێراق بە زەحمەت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، دەبێت هەرێم ئەگەری ئەوە دابنێت پارەی لە بەغداوە بۆ نەیەت یاخود بۆ 6 مانگ هیچ پارەیەکی بۆ ڕەوانە نەکرێت”

وتیشی، “دەبێت ڕاشکاوانە ئەو سەرمایەدار و بەرپرس و وەبەرهێنەرانە دەستنیشان بکرێن و بەشێک لەو سامانانەی لە سایەی حکومەتی هەرێم کۆیان کردووەتەوە بیخەنە خەزێنەی حکومەتەوە، دەبێت هەرێم بیر لە خۆ ژیاندن بکاتەوە گەر بە کەمیش بێت و وابکات داهاتەکانی بەشی بکات، تا حکومەت بتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێک کاروبارەکانی ڕاپەڕێنێت.”

دکتۆر بەشیر حەداد دەڵێت، “بەڕاستی من نائومێدم. تا حکومەتی عێراق لەژێر هەژموونی ئێراندا بێت، دۆخی هەرێم لەمە باشتر نابێت، دەبێت کورد خەمێک لە خۆی بخوات، ناکۆکی لایەنەکان وەلاوە بنرێت و ڕیزەکانی یەکبخاتەوە، پاشان هەوڵبدرێت داهاتی ناوخۆ بەڕاستی و دروستی بخرێتە خەزێنەی گشتییەوە.”

لە مانگی 3 ی ساڵی 2023وەو لە دوای بڕیارەکەی ژووری پاریسی دادگای ناوبژیوانی کە بووە هۆی ڕاگرتنی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم، هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی دارایی قوڵتر بووەتەوە، بەو پێیەی نەوت نافرۆشێت و بەغداش بە ئاسانی پارەی پێنادات، هاوکات ڕۆژی 14ی کانوونی یەکەمی 2024، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و حزب و لایەنەکاندا گفتووگۆیکرد، دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە.

کەروێشکە خەو یارمەتی مێشک دەدات
پێت کەروێشکە خەو یارمەتی مێشک دەدات
بایکۆتی مامۆستایان ئامادەییەکانی لەم ناوچەیەی گرتەوە
دوات بایکۆتی مامۆستایان ئامادەییەکانی لەم ناوچەیەی گرتەوە
پەیوەنیدر