لە پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەبەردەم زانکۆی سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا



کەمێک لەمەوبەر لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە ئەنجامی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل یەکێکان توشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستداو و یەکیکی دیکەش برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی پێشبڕکێکەدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری توێتا خۆی کێشاوە بەڕاگری سەرشەقامەکەدا، بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانیلەدەستداوە شۆفێرەکەش بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، بریندارەکەش لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەمریکا بانکی هودای عێراقی سزادا
پێت باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەمریکا بانکی هودای عێراقی سزادا
سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیراون
دوات سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیراون
پەیوەندیدار