فراكسیۆنی پارتی بۆ تەیف سامی: سوود لە بایۆمەتری هەرێم وەربگرە



جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌یامێكدا بۆ وه‌زیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بڕی، كه‌ زیاتر له‌ مووچه‌یه‌كیان هه‌بووه‌ و ده‌شڵێت: “باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ته‌یف سامی تاوه‌كو بتوانێت شه‌ریفه‌ بندیواره‌كانی نێو لیستی مووچه‌كه‌ی عێراق بدۆزێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ سوود له‌ ئه‌زمونی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هه‌رێم وه‌ربگرێت”.

مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پاساوه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ی بۆ دواخستنی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یهێنێته‌وه،‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئامانج لێی برسیكردنی گه‌لی كوردستان و هه‌وڵدانه‌ بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌نێو هه‌رێمه‌كه‌ماندا، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكان له‌ زاری ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ شه‌ریف ناوێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ چه‌ند مووچه‌یه‌كی هه‌یه.

ڕاشیگەیاندووە، “هه‌رێمی كوردستان پێشتر له‌ چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، چاكسازییه‌كی گه‌وره‌ی كرد و مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بڕی، كه‌ زیاتر له‌ مووچه‌یه‌كیان هه‌بووه‌، بۆیه‌ هیچ گومانێكمان له‌وه‌ نییه،‌ كه‌ ئه‌و پاساوه‌ی باسی ده‌كه‌ن ڕاست نییه‌ و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش نییه‌ زیاتر له‌ مووچه‌یه‌كی هه‌بێت، مه‌گه‌ر یاسا خۆی ڕێگه‌ی به‌وه‌ دابێت، بۆ نمونه‌ كه‌سێك مووچه‌خۆر بێت، له‌ هه‌مان كاتدا وارسی شه‌هید بێت، ئه‌وه‌ یاسا ڕێگه‌ی داوه”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: “باسكردنی ئه‌و شه‌ریف ناوه‌ بابه‌تێكی گرنگی له‌گه‌ڵ خۆیدا جوڵاندوه‌، به‌وه‌ی داخوا چه‌ند مووچه‌خۆری بندیوار و وه‌همی له‌ عێراقدا هه‌ن؟ له‌م ڕۆژانه‌ چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێزێكم بینی به‌ ناوی ره‌حیم ده‌ڕاجی، كه‌ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی (كفی)یه‌، ئه‌و ده‌ڵێت 750 هه‌زار مووچه‌خۆری بندیوار له‌ عێراق هه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی عێراق پێی گووتوه،‌ كه‌ 650 هه‌زار بندیوار له‌ عێراقدا هه‌ن”.

بە وتەی قەرەنی، “عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری پێشوی دارایی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ باسیان له‌و سه‌دان هه‌زار بندیوارانه‌ كردوه،‌ كه‌ مووچه‌ له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌رده‌گرن، كه‌واته‌ ئێستا ته‌یف سامی خۆی ده‌زانێت چه‌ند سه‌د هه‌زار شه‌ریفی بندیوار له‌ لیستی مووچه‌ی عێراقدا هه‌ن، ئیتر بۆ بیانوو به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت؟”.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە نووسینەكەیدا جەختی كردۆتەوە، “باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ته‌یف سامی تاوه‌كو بتوانێت شه‌ریفه‌ بندیواره‌كانی نێو لیستی مووچه‌كه‌ی عێراق بدۆزێته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سوود له‌ ئه‌زمونی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بوێرێت داوای ناو و ژماره‌ی لیستی مووچه‌خۆرانی (ده‌زگا سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق، حه‌شدی شه‌عبی، وه‌قفی سوننی و زۆر جێگه‌ی دیكه‌ش) بكات!”.

وەزیری دارایی نوێترین زانیاری لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی مووچە و بودجەوە ئاشکرا دەکات
پێت وەزیری دارایی نوێترین زانیاری لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی مووچە و بودجەوە ئاشکرا دەکات
نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی
دوات نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی
پەیوەنیدر