سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونەوە و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه عیراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێکان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار له به‌غدا چاوی به محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌وت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسیان له پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرد و جه‌ختیانكرده‌وه كه “گرنگه عیراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێكان و پێویسته كاربكرێت بۆ به‌رده‌وامیدان به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات ده‌پارێزن”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی گشتیی وڵات و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه به پلان و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆ قۆناغی داهاتوو كرا، كه ئامانجیان به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی ره‌وشی ژیان و خزمه‌تگوزاریی شایسته‌یه بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان”.