نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكار و بڕیارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار، بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەرزبووەوە” و بەوەش نزیكەی هەزار دینار لە بەهاكەی بەرزبۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار بوو، بەڵام لەكاتی ئێوارە و داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە بۆ 151 هەزار و 900 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری خستۆتەڕوو، هەروەها بڕیاریداوە سەرجەم مامەڵەكان بكرێتە دینار و كارتی ئەلیكترۆنیش بۆ بازرگانە بچووكەكان دروست بكات بۆ پێدانی دۆلار.

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
پێت سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌ ڕه‌تده‌كەینەوە
دوات مه‌زڵوم عه‌بدی: فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌ ڕه‌تده‌كەینەوە
پەیوەنیدر