جگە لە ڕاکان جبوری، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك سوێندیان خوارد



ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك سوێندی یاساییان خوارد و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت پرسی یەکلاکردنەوەی پارێزگار بۆ لایەنە سیاسییەکان جێهێڵراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15 ئەنجامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی شارەکە سوێندی یاساییان خوارد، جگە لە ڕاکان جبوری کە پۆستی پارێزگاری کەرکووك بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.

ڕێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکووك هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕؤژنامەنووسان ڕیاگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە پێکەوە کار بۆ خزمەتکردنی کەرکووکییەکان بکەن.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاریش ڕایگەیاند، یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە بۆ لایەنە سیاسییەکان جێهێڵراوە و پەیوەندی بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی ئەوانەوە هەیە.

لە دوای 18 ساڵ، ڕۆژی 18ی کانوونەی یەکەمی ڕابردوو بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووك ئەنجامدرا و حەوت کورد بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردران.

 

عێراق هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات
پێت عێراق هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات
تۆمەتبارێك بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەەوە دەستگیرکرا
دوات تۆمەتبارێك بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەەوە دەستگیرکرا
پەیوەنیدر