مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكیان بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی جۆراوجۆری لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلدا كە تۆمەتبار بردبووی .
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتبار ( ك،ك، ع لەدایكبووی 1971 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .