“بەغدا ڕاستەوخۆ مووچە بدات، ئیتر پێویست بە مانەوەی هەرێمی کوردستان ناکات”



سیاسەتمەدارێکی کورد پێیوایە ئەگەر هاتوو بەغدا ڕاستەوخۆ مووچە بداتە فەرمانبەران، ئەو کاتە هیچ پێویستییەك بۆ مانەوەی هەرێمی کوردستان نامێنێت و دەشڵێت: “پێدەچێت عێراق خۆى هەمان نیازى هەبێت”.

مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدار لە میانى چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵى کەى ئێن ئێن ڕایگەیاند: گەر عێراق بڕیار بدات مووچەى فەرمانبەران بنێرێت، ئەوا کێشەى مووچە پێدەچێت زۆر بە زوویی چارەسەر ببێت و هاوشێوەى هەموو پارێزگاکانى دیکەى عێراق مووچە لەکاتى خۆیدا دابەش بکرێت.

مەحمود عوسمان پێیوایە ئەگەر بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات، ئەو کاتە هیچ پێویستییەک بۆ مانەوەى هەرێمى کوردستان نامێنێت و وتیشی: “پێدەچێت عێراق خۆى هەمان نیازى هەبێت”.

ڕاشیگەیاند، هەرێم خاوەنى پەرلەمان بوو لابرا، خاوەنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بوو لابرا، حکومەتێک ماوە کە تەنها کارەکان بەڕێوەدەبات و هەرێمى کوردستانیش تواناى بەرەنگاریی هێرشەکانى نە ئێران نە تورکیا نییە و جەختیش دەکاتەوە کە عێراق دەیەوێت ئەو راستییە بسەلمێنێت و شتێک نەهێڵێت بەناوى قەوارەى هەرێم.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە سەرباری ڕادەستکردنەی نەوت بە بەغدا، بەڵام تا ئیستا کێشەی بودجە و مووچە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر نەکراوە و فەرمانەبرانی هەرێمی کوردستانیش چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە
پێت وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە
فەرمانگەیەکی کارتی نیشتمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
دوات فەرمانگەیەکی کارتی نیشتمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
پەیوەندیدر