کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە دەگاتە 7ی ژێر سفر.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، کەمێک نمە باران لە باکووری پارێزگای دهۆک دەبارێت و لە شاخە بەرزەکان بە تایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما لە ناوچەکانی بادینان 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بە پێی داتاکانی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 7 پلە لە ژێر سفرەوەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى