فەرمانگەیەکی دیکەش بایکۆتی ڕاگەیاند



فەرمانگەیەکی دادنووس لە سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی فەرمانگەی دادنووسی 2 لە سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بڕیاری بایکۆتیان دا.

دوێنێش هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، کارمەندانی ژمارەیەك فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە بایکۆتیان ڕاگەیاند.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا مووچەی سێ مانگی 2023 دابەش نەکراوە، چارەنووسی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش نادیارە و نزیکەی 50 ڕۆژیش بەسەر وەرگرتنی دوایین مووچەدا تێپەڕبووە.

پلەی گەرما دەگاتە 7ی ژێر سفر و بەفر دەبارێت
پێت پلەی گەرما دەگاتە 7ی ژێر سفر و بەفر دەبارێت
نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی لەسەر کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکان ڕاگەیاند
دوات نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی لەسەر کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر