لە ناوچەیەیكی سنووری پارێزگای دهۆك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكیش بریندارە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی مسێریکی سەر بە شارۆچكەی سێمێل لە پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەكان، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان كۆتایی بە شەڕەكە هاتووە و سێ کەس دەتسگیر كراون.