وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگێکی هەناردەکردنی نەوتی ئاشکرا کرد



وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند داهاتی کۆتا مانگی ساڵی 2023 زیاتر لە هەشت ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق داتای کۆتایی هەناردە و داهاتی مانگی کانوونی یەکەمی 2023ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕی 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تێكڕای هەر بەرمیلێك بە 76 دۆلار و 914 سەنت فرۆشراوە و داهاتەکەشی هەشت ملیار و 311 ملیۆن و 34 هەار دۆلار بووە .

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، نەوتەکە لە ڕێی بەندەری جەیهان و کۆگاکانی کەرکووك، بەندەری بەسڕە و خۆری زوبێرەوە هەناردە کراوە.

نوێنەری حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر مووچە دەدات
پێت نوێنەری حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر مووچە دەدات
وەزارەتی کارەبای عێراق: حکومەتی هەرێم بڕی فرۆشتنی کارەبای بۆ زیادکردووین
دوات وەزارەتی کارەبای عێراق: حکومەتی هەرێم بڕی فرۆشتنی کارەبای بۆ زیادکردووین
پەیوەنیدر