هێرشی چەکداری کرایە سەر کڵێسایەکی ئیستانبوڵ



دوو چەکدار ھێرشیان کردە سەر کڵێسای سانتا ماریا لە گەڕەکی سارییەری شاری ئیستانبوڵی تورکیا.

میدیای تورکیا بلاویکردەوە، تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و کەسێکیش لە ئاکامی تەقەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە کوژراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و ھێزەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنەکە کراون و ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەردەوامن.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا  وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند دوو کەس کە دەم و چاویان داپۆشرابوون، ھێرشێکی چەکدارییان کردووەتە سەر کڵێسایەک کە لەو کاتەی ڕێوڕەسمی ئایینی تیایدا بەڕێوەدەچوو.

وتیشی: “بە داخەوە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و ھەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەردەوامن”.

وەزارەتی کارەبای عێراق: حکومەتی هەرێم بڕی فرۆشتنی کارەبای بۆ زیادکردووین
پێشت وەزارەتی کارەبای عێراق: حکومەتی هەرێم بڕی فرۆشتنی کارەبای بۆ زیادکردووین
لیستی مووچە لەنێوان سیستمی بایۆمێتری و رەخنەکانی تەیف سامی دا
دواتر لیستی مووچە لەنێوان سیستمی بایۆمێتری و رەخنەکانی تەیف سامی دا
ەیوەندیدار