*د. سوپا سەلام
دوو هه‌فته‌یه زیاتر له ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى ناردنى ئه‌و 618 ملیار دیناره‌ن كه بڕیار بوو له 18بۆ 25ى مانگ بگاته هه‌ولێر.
رۆژی 14ى ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی زیاتر له 618ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت به‌شێوه ته‌مویلكردن نه‌ك وه‌ك جارانى پێشوو به‌شێوه‌ى قه‌رز،ئه‌مه‌ش دڵى هه‌موو لایه‌كى خۆشكرد به‌وه‌ى چونكه ئه‌مجاره ته‌مویله له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى حكومه‌تى فیدڕاڵ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمیش مووچه‌ى مانگى یه‌ك وه‌رده‌گرن.
له رووى ئابووریه‌وه جیاوازى نێوان قه‌رزه‌كه‌ى جاران و ته‌مویله‌كه‌ى ئێستا ئه‌وه‌یه،كه قه‌رز هه‌ڵگرى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێ لایه‌نى قه‌رزده‌ر ئیجبار نه‌بێت قه‌رزه‌كه بدات،به‌ڵام ئه‌مجاره چونكه ته‌مویله جۆرێك له ئیلزامى پێوه‌دیاره و ده‌بوو له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى حكومه‌تى فیدڕاڵ‌دا ئه‌و 618ملیار دیناره‌ش بۆ هه‌رێم بنێردرایه،له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه جاران به شێوه‌ى قه‌رز 700ملیار ده‌نێردرا به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى ته‌مویله بڕه‌كه‌شى زیاردكرابوو بۆ 618ملیار دینار،كه‌چی له‌برى ته‌مویل نوسراوێكی شه‌ش خاڵى وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه سه‌ركۆنه‌ی لیستی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی کرد و كورد وته‌نى ریسه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه به‌خورى،له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق:
*جیانه‌كردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زه‌كانی نێر و مێ
*نه‌بوونى ناوى سیانی مووچه‌خۆران له‌هه‌ندێك لیستى مووچەدا
*بوونى ناوى دووباره
له‌ئێستادا عێراق خاوه‌نى 10ملیۆن مووچه‌خۆره و 4ملیۆن فه‌رمانبه‌رى فه‌ڕمى هه‌یه كه ئه‌مه‌ش زۆرترین ئاستى فه‌رمانبه‌ره له جیهاندا،چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانیدا دابه‌شبكرێت هه‌ر 10كه‌س و فه‌رمانبه‌رێكى به‌رده‌كه‌وێت… لێره‌دا سێ پرسیارى زانستى گه‌ڵاڵه‌ده‌بن:
یەکەم: ئاخۆ له‌سیسته‌مى ئیدارى عێراقدا نه‌ناردنى ته‌مویلى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌و بیانوانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ره‌وایه‌تى له‌خۆگرتووه كه خۆی خاوه‌نى 10ملیۆن مووچه‌خۆره؟
دووەم: نزیكه‌ى دوو ساڵ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به سیسته‌مى بایۆمه‌تریه‌وه سه‌رقاڵكرا كه خودى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگری سەرۆک وەزیران سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد،مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌نیه كه لیستى مووچه ئه‌و كه‌موڕییانەى له‌خۆ گرتبێ؟
سێهەم: جه‌نابى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق لیستى مووچه‌ى ئه‌و 238هه‌زار چه‌كداره‌ى حه‌شدى شه‌عبی له‌لایه كه ساڵانه سێ ترلیۆن و 400ملیار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كات هه‌تا وردبینى تێدا بكات؟
* دکتۆرا لە دارایی گشتی عێراق