پێشنیارێکی کاتیی بۆ حکومەت بۆ چارەسەری کاتیی بایکۆتکردن



*ڕەنج باراویی

لەبەر عوزری شەرعی کە پێنەدانی مووچەیە بایکۆت ھەیە و پشێوی درووستبووە بۆیە لەسۆنگەی نیشتیمان پەروەری و ھەستکردن بە لێپرسراوێتیم بەرانبەر خۆم و بەرانبەر حکومەت و نیشتیمان و ھاووڵاتیانی وڵاتەکەم ئەم چەند خاڵە زۆر بەگرنگ دەزانم بۆ بوژانەوەی کاتیی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی فەرمانبەران و مامۆستایان لە گرێبەست و میلاکی ھەمیشەیی و خانە نشینان بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشن یان منداڵی نەخۆشیان ھەیە و کرێچین و لەماڵێکدا تەنھا بۆ یەک مووچە خۆر، حکومەت ئەگەر بەم ئەرکانە ھەڵبستێ تا ئاستێکی مام ناوەند بایکۆت نامێنێ و دەوام دەستپێدەکاتەوە:

1- لە ھەر پارێزگاو شار و شارۆچکەیەکدا ئیدارەی لۆکاڵی چوار تا ھەشت مارکێتی گەورە (٤ _٨) تایبەت بکات بە پێدانی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی وەک خواردن و پەڕاوگە و خواردنەوە بەپێی ناسنامە و ڕێکاری تایبەت بتوانرێت  بەبڕی دیاریکراو، بەپێی ڕیزبەندی پیتی ئەبجەدی و ئاستی بەرزیی و نزمی مووچە ھەفتانە سەبەتەی خۆراک وەک قەرز بدرێت پێیان، کە کۆلێجی ئابووری زانکۆکان بەشەکانی ئابووری و ژمێریاری و مارکێتینگ پلانی ڕاستاندن بدەنە پارێزگا و قەزاو ناحیەکان .

2- لەسەدا (٥٪) حکومەت قەرزەکان بداتەوە بۆ ھەر مووچەوەرگرێک یان گرێبەست و خانەنشینێک کە :
ا – نەخۆشی درێژخایەن و کوشندەی ھەیە.
ب – تەمەنی لەسەرو ٦٠ ساڵیەوە بێت.
تێبینی/ تەنھا خۆی مووچە وەرگرو بەخێوکاری ماڵ بێت و کۆی مووچەکەی لە ٢٠٠٠٠٠(دووسەد ھەزار دینار ) زیاتر نەبێت.

3 – ئامڕازی گواستنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان و گرێبەستکاران و وانە بێژان، بۆ ھەردوو سەری ھاتوو ڕۆشتوو دابینبکات بەپێی دووریی جوگرافیی لەشوێنی کارەکانیانەوە.

4 – دەوام کەمبکرێتەوە بەڕێژەی دوو سەعاتی ڕۆژانە.

5 – ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزەکان بەم شێوەیە بێت:
ا :وەزارەتی دارایی لەسەر مووچە پاشەکەوتکراوەکان بەڕێژەی (٧٪) لەکۆی مووچە پاشەکەوتکراوەن بگرێتە ئەستۆی بۆ دانەوەی قەرزەکان بۆ بژێویی کاتیی، وەک لە خاڵەکانی سەرەوەدا ھاتووە.

ب:لەکۆی مووچەی گشتی تەنھا لە (٪١٠) وەربگیرێتەوە کە حکومەت لەڕێێ ڕێکاری ژمێرکاریی بیبڕێت.

ئەمەش زۆر باشترە لەوەی کە بایکۆت بەردەوام بێت لەکاتێکدا کە مووچە وەرگر تەنھا و تەنھا ئیعتیمادی لەسەر ئەو مووچەیە بێت:
– ڕەوا نیە و ناشکرێت نان نەبێت بیخوات،کرێی ھاتووچۆی پێ نەبێت، زۆرینە کرێچی بێت، دەوامیش بکات، من وەک خۆم قەد لەگەڵ بایکۆتدا نیم، بەڵام لۆژیک ئەمە دەردەخات کە ھێزی ئیرادەی سەرو توانای تاکە کەسیش ناتوانێت دەوام بکات بێ  بوونی بڕە پارەیەک کە لە گیرفانیدا نیە.

– دەبێت ڕەچاوی کێشمەکێشی ئیداريی و دارایی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمیش بکەین، بایکۆت چارەسەر نیە.
پشێوی نانەوە و درکنەکردن بە بەرپرسیارێتی تاوانی جۆراو جۆری لێدەکەوێتەوە، خۆڕاگرتنیش بەرانبەر ئەم دۆخە ئەرکێکی نشتیمانپەروەرییە .
– دەبێت ئەم دۆخە نالەبارە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت، باوباپیرانمان و خۆمان و ڕۆڵەکانمان بەخوێن و قوربانی ئەم ئەزموونەمان درووستکرد دەبێت بە ھۆشداری و عەقڵانی مامەڵە بکەین لەگەڵ دۆخەکەدا.
– چەندین ڕێگا چارەسەری شارستانی بگرینە بەر نەک بایکۆت ببێتە ھۆکاری بایکۆتی ھەستی نیشتیمانی و ڕێگریکردن لە گوزەر و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان.

ئەم چارەسەرەش ھەموو لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەت وەک یەک دەگرێتەوە و نابێ بایکۆت بکەینە تێکدانی یەکڕیزی ھاووڵاتیان و کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر دەروونی خۆمان و ئەندامانی کۆمەڵگا درووست بکات بێجگە لەوەی ھەموویان بەرپرسیارن وە مەسئولیەتەکە (تضامنيه).

*مافپەروەر و ئابووریناس

لیستی مووچە لەنێوان سیستمی بایۆمێتری و رەخنەکانی تەیف سامی دا
پێت لیستی مووچە لەنێوان سیستمی بایۆمێتری و رەخنەکانی تەیف سامی دا
“خەڵك” زانیاری نوێ دەربارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد ئاشکرا دەکات
دوات “خەڵك” زانیاری نوێ دەربارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار