کەشناسی پێشبینی دەکات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و سبەینێش شەختە دروست بێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت و لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانیش ئەگەرى بەفر بارین هەیە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش رایگەیاند، ئاسمانی کوردستان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێننەوە و بەیانی زووش شەختە دروست دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى
سۆران : 6 پلەى سیلیزى