کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، بڵاویکردەوە دوێنی ئێوارە، کۆڵبەرێکی تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز، گیانی لەدەست دا.
ڕونیشیکردەوە ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “جونیان”ی سەر بە ناوچەی زێویەی سەقزە و لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە پێکراوە و کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە بە گولـلەی کڵاشینکۆف پێکراوە.