ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبووەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ داواکاریەکانی مامۆستا و فەرمانبەران ڕاگەیاند و دەشڵێت: حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌م سیاسه‌تی برسیكردن و بێباكیه.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویسته هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ بگرێته به‌ر و نه‌بێته به‌شێك له كێشه‌كانی نێوان هێزه ئقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دەشڵێت: “پێویسته هێز و لایه‌نه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه گۆره‌پانی یه‌كلاكرنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكیه‌كان”.
ڕاشیگەیاندووە، حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه‌ی نادروست نه‌گرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی مامۆستایان بده‌نه‌وه كه خواست و داواكاری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه و حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌م سیاسه‌تی برسیكردن و بێباكیه به‌رانبه‌ر موچه‌خۆران و بژێویی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی .
دەقی بەیاننامەكە:
بسم الله الرحمن الرحمه
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 27/1/2024 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له تاوتوێكردنی دۆخی گشتی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه و دید و به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كگرتوو له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ..
سه‌ره‌تا به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بها‌والدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له وتاری خۆیدا تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخه گشتیه‌كه و دید و تێروانینی پێویستی له‌و باره‌یه‌وه خسته روو .
پاشان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌شداری كارایانكرد له تاوتوێكردنی ته‌وه‌ره‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ره‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا روویانكردۆته هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیانكرده‌وه كه پێویسته هێز و لایه‌نه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه گۆره‌پانی یه‌كلاكرنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكیه‌كان و كۆتایی بهێنن به په‌نابردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی دژ به هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك جه‌ختكرایه‌وه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ بگرێته به‌رو نه‌بێته به‌شێك له كێشه‌كانی نێوان هێزه ئقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان..
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه و دۆزی فه‌له‌ستین، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئی یه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر دۆزه‌كه و مافی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستین بۆ به‌رگریكردن له خۆیان و ئازادكردنی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز و داوایكرد هه‌رچی زووتره شه‌ڕی وێرانكاری و كۆمه‌ڵكوژی رژێمی زایۆنی داگیركا‌ر دژبه خه‌ڵكی غه‌ززه رابوه‌ستێت .. به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له‌دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه داوا ده‌كات كۆتایی به‌كۆمه‌ڵكوژی غه‌ززه بهێنرێت ..
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی داوایكرد هه‌رچی زووتره لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن و كۆتایی هێنان به‌م بۆشاییه ده‌ستوریه‌یی دوچاری سیسته‌می سیاسی هه‌رێم بۆته‌وه .. له‌ومیانه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پرۆژه راگه‌یێنراوه‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه بریتیه له پێكهێنانی چوارچێیه‌وه‌كی نیشتمانی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆن و نارازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌ش و دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كگرتوو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆكانی له‌و پێناوه‌دا .
له ته‌وه‌رێكی تردا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوێسته‌ی كرد له‌سه‌ر كێشه‌ی بایكۆت و خواستی مامۆستایان و پشتگیری یه‌كگرتووی دووپاتكرده‌وه بۆ مامۆستایان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی كوردستان و داوای كرد كه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه‌ی نادروست نه‌گرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی مامۆستایان بده‌نه‌وه كه خواست و داواكاری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه و حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌م سیاسه‌تی برسیكردن و بێباكیه به‌رانبه‌ر موچه‌خۆران و بژێویی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی .
له ته‌وه‌ره‌ی كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به بایه‌خه‌وه تیشكی خسته سه‌ر (30) سی هه‌مین ساڵرۆژی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردستانی ره‌سه‌ن، كه به درێژایی ئه‌و ساڵانه توانیوه‌تی نمونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له كاری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی میانه‌ڕه‌وانه پێشكه‌ش بكات و خه‌بات و قوربانی بدات له پێناو ده‌ستبه‌ركردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كان و داكۆكی راستگۆیانه بكات له ماف و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ..
به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كانی حزب و داویكرد كه له هه‌ركاتێكی تر زیاتر و باشتر به گوڕ و تینه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كار و چالاكی و خه‌باتی نه‌پساوه‌یان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵات و پارێزگاریكردن له شوناسی ئیسلامی و به‌هێزكردنی توانای به‌رگریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌رانبه‌ر پیلان و پرۆژه نامۆ و رووخێنه‌ره‌كان، به ئومێدی گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌رزی دونیا و سه‌رفرازی رۆژی دوایی و ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ..
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌مووان …
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان