وه‌زیری ئه‌وقاف: سەرۆكی حكومەت توانی حكومەت و قەوارەی هەرێم لەزۆر قەیرانی گەورە ڕزگار بكات



 

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مه‌سرور بارزانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی حكومەتی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان لەزۆر ئاڵنگاری و قەیرانی گەورە ڕزگار بكات و دەشڵێت: ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌ ئیره‌یی پێ ده‌برێت.

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ میانی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (جه‌عفه‌ر میرانی) له‌ شاری هه‌ولێر لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانی به‌سه‌ر چه‌ندین كێشه‌ و قه‌یران و ئاڵنگاریدا زاڵ بێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه‌ بووایه‌، نه‌یده‌توانی ئەو ئاڵنگارییانە بەئاسانی تێپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناخۆشترین ئاڵنگاری ئەو ئاڵنگاریانەیە، كە لە ناوخۆتەوە خەڵكێك بیرت بۆ هەڵبكەنێت و لەسەرەوە لەگەڵت بێت، كە بەداخەوە ئەوە سەدان ساڵە كێشەی گەلی ئێمە بووە.

جەختیشی كردەوە، لە ئەنجامدا دڵنیاین و بەرچاومان ڕوونە، كە گۆڕانكاری گەورە دەبێت و كوردستانیش سەلامەت و پێشكەوتوو دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌ ئیره‌یی پێ ده‌برێت و كوردستان هه‌ر وه‌ك خۆی به‌ گه‌شه‌وایی و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیرییه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ كوردستان قوربانییه‌كی زۆری داوه‌ و بارزانیش وه‌ك مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پێشه‌وه‌ وه‌ستاوه‌.

 

چۆن دەتوانی گورچیلەکانت بپاڕێزی و لەماڵەوە چارەسەرێکی سادەی بۆ بکەی؟
پێت چۆن دەتوانی گورچیلەکانت بپاڕێزی و لەماڵەوە چارەسەرێکی سادەی بۆ بکەی؟
یەکێتی زانایان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات یەکێتی زانایان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر