عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دوایی كرد



به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27/1/2024 عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌ ئایینه‌كانی كۆچی دوایی كرد.

حاجی كەیوان، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەج و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئه‌و عومره‌كاره‌ ناوی ( شه‌فیقه‌ ابراهیم حسن)ـه‌، ته‌مه‌نی 60 ساڵه و‌ دانیشتووی پارێزگای دهۆكه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (شا فه‌یصه‌ڵ) له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگەیاند، ئه‌و عومره‌كاره‌ به‌ر له‌ دوو ڕۆژ باری ته‌ندروستی تێكووە و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، كه‌ هاوسه‌فه‌رییه‌تی سه‌ردانی نه‌خۆشخانهیان كردووە، به‌ڵام دواتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌خه‌وێندرێت و ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد و بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌ خاك بسپێردرێت.

له‌ سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ 1/1/2024 ئه‌وه‌ یه‌كه‌م عومڕه‌كاری هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ سعوودیه‌ كۆچی دوایی بكات .

هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەكاتەوە
پێت هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەكاتەوە
چۆن ڕێگری دەکرێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن؟
دوات چۆن ڕێگری دەکرێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن؟
پەیوەنیدر