به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر: چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى کارگوزارەکەمان دۆزیوه‌ته‌وه‌



وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی “پێشڕەو دزەیی” بڵاوبوونەتەوە ڕایگەیاند، چه‌ند پارچه‌یه‌كى ته‌رمه‌كه ‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى میشێل یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دەگرن ڕایگه‌یاند، “سێ پارچه‌یان له‌ته‌رمى میشێل دۆزیوه‌ته‌وه ‌و له‌ ٪٨٠ پارچه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ئه‌وبووه‌، جزدانى پاره‌كه‌یی، كارتى بانكی و كارتى نیشینگه‌ى مێشێلیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەکرد، خه‌ڵك ده‌یان قسه‌ى له‌باره‌ى ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنینه‌كان كردووه‌، پزیشكى دادى دواى پشكنیه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدا شەوی ١٥ ئه‌م مانگه،‌ ئێران به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى بۆردوقمانكرد به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ته‌رمى چواركه‌سیان دۆزرانه‌وه‌ كه‌سى پێنجه‌م تائێستا ته‌نها چه‌ند چارچه‌یه‌كى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌.

بەهۆی بەفربارینەوە پشوو ڕاگەیەنرا
پێت بەهۆی بەفربارینەوە پشوو ڕاگەیەنرا
د. پشدەر عەبدوڵا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات
دوات د. پشدەر عەبدوڵا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات
پەیوەنیدر