بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوکردەوە، كه له حه‌وت بڕگه پێكهاتووه، یه‌كێك له‌وانه ده‌نگدانه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی ڕۆژی ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لابرا و به بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شوێنی حه‌لبوسی دیاری نەکراوە.
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كانیش رێكنه‌كه‌وتوون، وێڕای ئەوەی ناوی چەند کاندیدێک بۆ پۆسته‌كه دیاریی كراوه.
چاودێرانیی سیاسی له عێراق پێشبینیی ناكه‌ن ئه‌مڕۆ سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دیاری بکرێت، هه‌روه‌ها هێشتا چه‌ند سكاڵایه‌كی دژ به‌یه‌ك له نێوان لایه‌نه و كاندیده‌كانیان له دادگایه و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه.
پێشتر له ١٣ی ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێ كۆبوونه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژێرن.