پێشه‌وا هه‌ورامانی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” هێرش بۆسه‌ر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری رۆژانەیان”.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان بوو.

راشیگەیاند:”ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری رۆژانەیان.”

وته‌بێژی حکومەتی هەرێم داواشیكرد:”هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی کردەوەی هاوشێوە.”

شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمجەماڵ و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کارگەکە وەستاو پێدانی کارەباش کەمبووەوە. بەڵام کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، تەواوی کێشە تەکنیکییەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چارەسەر کراون و بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە دەستیپێکردووەتەوە.

سووربوونی رەنگی ئاوی رووبارێک ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە
پێت سووربوونی رەنگی ئاوی رووبارێک ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە
کەشناسی: ئەمشەو لەم شوێنانە بەفر و باران دەبارێت
دوات کەشناسی: ئەمشەو لەم شوێنانە بەفر و باران دەبارێت
پەیوەنیدر