لە دوێنێوە بەشێک لە عومرەکارانی هەرێم دووچاری گرفت بوونەتەوە و بە ناچاری لە بەغداوە بە پاس گەڕاونەتەوە هەرێم.
چەند رۆژێکە بەهۆى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر هێڵى ئاسمانى فلاى بەغداد، چەند عومرەکارێکى عێراقى لە سعودیە گیریان خواردووەو ناتوانن بگەڕێنەوە،
ئاژانسى هەواڵەکانى عێراق بڵاویانکردەوە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رێنمایی هێڵە ئاسمانییەکان دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو عەمرەکارە عێراقییانەی لە سعودیە گیریان خواردووە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەو کۆمپانیایە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا بەشیر عەبدولکادیم ئەلوان ئەلشەیبانی بە “پێشکەشکردنی هاوکاری” بۆ سوپای قودس، باڵی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار کرد، کە لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە هاوکارییەکانی بۆ ئەو گروپانە و هاوکارەکانیان لە عێراق و سوریا دابین دەکات، ئەمەش بووە هۆی ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییە فڕۆکەوانییەکانی ئەو کۆمپانیایە،
هاوکات بەشێک لەو هاووڵاتییە عێراقییانەی بەو هێڵە فڕۆکەوانییە گەشتەکانیان ئەنجامداوە، لە ئێستادا تووشی گرفتی گواستنەوە بوون و عێراق لەهەوڵی دابینکردنی فڕۆکەدایە بۆئەوەی بگەڕێنەوە عێراق.