سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات



شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێرق داوای لیکۆڵینەوەی بەپەلەی لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و ئەنجامدەرانی کردووە.

شانەی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە، و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە کە دوێنی شەو کرایە سەر کیڵگەی غازی کۆرمۆر لە پاریزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، فەرماندەی گشتی جەختی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و ڕێگری لە دژی ئەو لایەنە کردەوە کە ئەم کارەی ئەنجامداوە،

ڕاشیگەیاند سودانی پێی وایە ئەم هێرشانە هەڕەشە لە پرۆژەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

شەوی پێنجشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر لە رێگەی درۆنێکەوە کرایە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غازی شل، هاوکات وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سنووری سلیمانی بەوهۆیەوە ڕاوەستا و زیاتر لە ٢ ملیۆن هاووڵاتی بێ کارەبا بوون.

دادگای لاها داوای دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەکات
پێت دادگای لاها داوای دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەکات
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
دوات داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر