داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە، كە زیاتر لە حەوت ملیار دیناری نەختینەیە، هەروەها زیاتر لە ٧٤١ ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و مقاسەش ٣٨٦ ملیۆن دینار زیاترە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێكخستن لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی هەشت ملیار و ٥٣٧ ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ٧٢١ دینار بووە، كە حەوت ملیار و ٤٠٩ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار و ٢٥٠ دینار واتە ٨٧٪ نەختینەیە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ٧٤١ ملیۆن و ٦٠٨ هەزار و ٤٩٢ دینار بەشێوەی چەكە، واتە ٩٪ هەروەها زیاتر لە ٣٨٦ ملیۆن و ٣٥٣ هەزار و ٩٧٩ دینار بە شێوەی مقاسە بووە، كە دەكاتە ٤٪.
جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی كەوتە كار، ماڵپەڕەكە ڕۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاو دەكاتەوە.