کەشناسی: سبەینێ لەم شوێنانە بەفر دەبارێت



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ هەینی نمەباران زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە  و لە ناوچەکانی ئامێدى و بامەڕنێ و چامانکێ و شیلادزێش بەفر دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەى بەیانى ڕۆژی هەینى ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە کاتەکانى بەیانیدا نمە باران لە ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان بەفر و باران بەرەو ناوچە شاخاوییەکانى باکورى هەرێم دەروات و لە سەنتەرى پارێزگای دهۆک باران دەبارێت وە لە کاتەکانى ئێوارەدا نمە باران زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێ ناوچەى دهۆک وەکو ئامێدى و بامەرنێ و چامانکێ و شیلادزى ئەگەرى بەفر بارین هەیە

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بە / ملم
سلێمانى 4.2
ئامێدى 5.2
بامەرنێ 0.2
دەربەندیخان 3.2
دوکان 0.4
حاجى ئۆمەران 2.4
هەڵەبجە 2.0
هەڵشۆ 2.2
میدان 2.2
پێنجوێن 6.8
مێرگەسور 4.4
سیدەکان 6.2

عێراق: ئامادەین بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی مەلەفی ئەمنیی لە وڵاتدا
پێت عێراق: ئامادەین بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی مەلەفی ئەمنیی لە وڵاتدا
دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
دوات دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
پەیوەنیدر